دووه‌مین بڕیارنامه‌ی باری نائاسایی توركیا ده‌رده‌چێت
به هه‌زاران كه‌سی تر ده‌ركراون
K24 – هه‌ولێر
له توركیا له چوارچێوه‌ی باری نائاسایی به هه‌زاران كه‌سی تر له هێزه‌كانی ناوخۆ، سوپا، ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندیكردن ده‌ركران.
دووه‌مین بڕیارنامه‌ی باری نائاسایی توركیا ده‌ركرا كه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاو كرایه‌وه.
به‌پێی بڕیارنامه‌كه به هه‌زاران كه‌س له هێزه‌كانی ناوخۆ، سوپا و ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندیدكردن و بواره‌كانی تری گشتی ده‌ركراون.
له دووه‌مین بڕیارنامه‌ی بار نائاسایی پاش شكستی كوده‌تای 15 ته‌موز، 2360 كه‌س له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌منییه‌ت ده‌ركراون. 112 كه‌س له ریزه‌كانی سوپا و 196 كه‌سی تر له ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندیكردن ده‌ركران.
هه‌ر له سوپا، 24 كه‌س له فه‌رمانده‌یی هێزی هه‌وایی ده‌ركراون، شه‌ش كه‌سیش له هێزی ده‌ریایی ده‌كراون.
هه‌ر له‌ناوی دووه‌مین بڕیارنامه‌ی باری نائاسایی ده‌ركردنی نوێ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌یه، كه ژماره‌یان ئاشكرا نه‌كراوه.