پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر بینای رۆژنامه‌ی "ئۆزگور گونده‌م"
23 كه‌س ده‌سته‌سه‌ر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
پاش ئه‌وه‌ی كه دادگایه‌ك له شاری ئیستانبوڵ بڕیاری داخستنی رۆژنامه‌ی "ئۆزگور گونده‌م" بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌ركرد، هێزێكی تایبه‌تی پۆلیس هه‌ڵیكوتایه سه‌ر بینای رۆژنامه‌كه له شاری ئیستانبوڵ و رۆژنامه‌نووسه‌كانی ده‌سته‌سه‌ر كرد.
"هه‌شته‌مین دادگای سزای سولح" له ئیستانبوڵ به تۆمه‌تی "پروپاگه‌نده بۆ تیرۆر" بڕیاری داخستی رۆژنامه‌ی ئۆزگور گونده‌م بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌ركرد.
ماویه‌ك پاش ده‌رچوونی بڕیار دادگا، هێزێكی تایبه‌تی پۆلیس هه‌ڵیكوتایه سه‌ر بینای رۆژنامه‌ی ئۆزگور گونده‌م.
پارێزه‌ری رۆژنامه‌كه رایگه‌یاند به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه، پۆلیس هه‌ڵكوتایه سه‌ر بینانی رۆژنامەی ئۆزگور گونده‌م و به پێشڵكردنی یاسا له قه‌ڵه‌مدا.
پۆلیس له‌میانه‌ی پشكنینی بینای رۆژنامه‌ی ئۆزگور گونده‌م 23 كه‌س له رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌كه ده‌سته‌سه‌ر كرد.
رۆژنامه‌ی ئۆزگور گونده‌م به زمانی توركی ده‌رده‌چێت كه نزیكه له پارتی كرێكارانی كوردستان و زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه بابه‌ت له‌م رۆژنامه‌دا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.