گوته‌بێژی گه‌شتوگوزاری ئاكرێ: نزیكه‌ی 75 هه‌زار گه‌شتیار به‌شدارییان لە كه‌رنه‌ڤاڵی نه‌ورۆزیان كرد
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری ئاكرێ بڵاویكرده‌وه، به هه‌زاران گه‌شتیار به‌شدارییان لە كه‌رنه‌ڤاڵی نه‌ورۆزیان لە ئاكرێ كرد.
ڤه‌هێل فه‌همی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری ئاكرێ به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كه‌رنه‌ڤاڵی نه‌ورۆز له ئاكرێ، 75 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌و شارۆچكه‌یه كردووه.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 20-03-2024، کاتژمێر 06:00، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، کەڕنەڤاڵی جەژنی نەورۆز لە قەزای ئاکرێ بەڕێوەچوو.
ساڵانە ئاگری نەورۆز لە ئاكرێ دەکرێتەوە کە دیمەنێكی جوانی نەورۆز بەو شاره ئاكرێ و كوردستان بە گشتی دەبەخشێت، بەتایبەتی لە رۆژانی نەورۆزدا لەبەر ئەم دیمەنە جوانەی ئاگری سەر قەڵای ئاكرێ، ساڵانە ژمارەیەكی زۆر گەشتیاری ناوخۆیی عیراق و كوردستان و بیانیش سەردانی ئاكرێ دەكەن و كاتێكی خۆش بەسەردەبەن.