گرووپە فەڵەستینییەکان مەترسیدارترین سیخوڕیان لەسێدارە دا

K24 - هەولێر
گرووپە فەڵەستینییەکان لە جنین سیخوڕێکیان ئیسرائیلیان لە کەرتی ڕۆژئاوا لەسێدارە دا و بە "مەترسیدارترین سیخوڕ" دەزانن.
میدیا فەڵەستینییەکان ڕایانگەیاندووە، "ئەو سیخوڕە دوای ئەوەی لەم دواییانەدا پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەبووە، بووەتە هۆی کوژرانی سێ چەکداری مقاوەمە".
ڕاپۆرتەکان لە کەرتی ڕۆژئاواوە ئاماژەیان بەوە کردووە، "ئەو کەسەی سیخورەکەی لەسێدارە داوە برای سیخوڕەکە بووە، کە لەبەردەم هەموو ئامادەبووانی گۆڕەپانی جنین، بێتاوانیی خۆی ڕاگەیاندووە".
میدیا فەڵەستینییەکان تا ئێستا ناوی ئەو سیخوڕەیان ئاشکرا نەکردووە، هەروەها ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە شاری جنین لە باکووری کەناری ڕۆژئاوای ڕوویداوە ئەو سیخوڕە تێوەیان گلاوە.
تۆمارێکی دەنگی دەریخستووە کە چۆن سیخوڕەکە لە جنین ئاشکرا بووە پێش ئەوەی لەلایەن براکەیەوە لەسێدارە بدرێت.
لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، کەرتی ڕۆژئاوا بووەتە شوێنی چالاکییە سەربازییەکانی ئیسرائیل، هەروەها هەڵکوتانە سەر و دەستگیرکردنەکان لە سەرانسەری کەرتی ڕۆژئاوا ڕۆژانە ڕوو دەدات.