مەنسور بارزانی سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی دهۆك ده‌كات
K24 – هەولێر:
فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان و نوێنەری سەرۆک بارزانی، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له دهۆك ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی لافاوه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه و هاوكات له‌گه‌ڵ پتر له 500 پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش و زیاتر لە 50 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی، ئۆپه‌راسیۆنی خاوێنكردنه‌وه‌ی شاریان ده‌ست پێ كردووه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی ئاداری 2024) مەنسور بارزانی، فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان، و نوێنەری سەرۆک بارزانی، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له دهۆك ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه كه به‌هۆی لافاوه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
مەنسور بارزانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌ته‌كانیان له دهۆك و زاخۆ بریتییه له پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوانه‌ی له ئه‌نجامی دروستبوونی لافاوه‌وه دروست بوونه. گوتیشی: ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێن و له پاشماوه‌كانی لافاو پاكیان ده‌كه‌نه‌وه.
مەنسور بارزانی دڵنیایی به هاووڵاتییان زیانمه‌ند دا كه قه‌ره‌بوویان ده‌كه‌نه‌وه. جه‌ختیشی كرده‌وه به‌ر له جه‌ژنی ره‌مه‌زان هه‌موو ئەو هاووڵاتییانەی كه زیانیان به‌ركه‌وتووه، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان و نوێنەری سەرۆک بارزانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا په‌روه‌رده‌ی ئه‌وان بریتییه له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان. ئاماژه‌ی به‌وه وته‌یه‌كی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرد كه ئه‌وان خزمه‌تكاری خه‌ڵكن نه‌ك ئاغا و كوێخا. گوتیشی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاك كردنه‌وه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ماڵ و شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.
دووپاتیشی كرده‌وه، سه‌رۆك بارزانی رایسپاردوون خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن له زاخۆ تاكو خانه‌قین و له هه‌ر شوێنێك پێویست بكات، ده‌بێت خزمه‌ت بكه‌ن.
فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: به‌رپرسیاریه‌تیی یانی خزمه‌ت كردن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 500 پێشمه‌رگه له فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان و فیرقه‌ی رۆژ، 50 پێشمه‌رگه‌ی ژینگه و 200 پێشمه‌رگه‌ی پاسه‌وانی سنوور به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی خاوێنكردنه‌وه‌ی دهۆك و زاخۆ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان ده‌كه‌ن و تا به ته‌واوه‌تی شار خاوێن ده‌كه‌نه‌وه، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن.
رۆژی پێنجشەممە (21ـی ئاداری 2024) مەنسور بارزانی، فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان، و نوێنەری سەرۆک بارزانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرچی پێویست بێت بۆ خەڵکی خۆمان دەیکەین و هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکەین.
نوێنەری سەرۆک بارزانی، دەڵێت:هەموو ئەو خێزان و کەسانەی کە لە بەهۆی لافاوەکان زیانیان بەرکەوتووە قەرەبوو دەکرێنەوە.
مەنسور بارزانی، گوتیشی: بەڵین دەدەین لە کاتێکی کەمدا قەرەبووی هەموو زیانلێکەوتووان دەکەینەوە.
دوێنێ پێنجشەممە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی مەنسور بارزانی نوێنەری سەرۆک بارزانی، نوێنەری حکوومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆک مەسعود بارزانی 117 شوقە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک تەرخان کران.
پارێزگاری دهۆک گوتیشی "ئەم چەند رۆژە سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام بە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵماندا بوونە بۆ ئەوەی بە زووترین کات هاوکاری زیانلێکەوتووان بکەین و هەرچی پێویست بێت بۆیان بکەین".