به وێنه... 3 هه‌واڵی تایبه‌ت به كێبڕكێی به‌له‌مه‌وانی
بێرنادێلی ئه‌ڵمانیا، كارینگتۆنی نیوزله‌ندا و زابۆ و کۆزاکیی هه‌نگاری مێدالیان زێریان له مل كرا
بێرنادێل میدالیای زێری بەدەستھێنا
سێباستیان بێرنادێل، لە رکابەرییەکانی بەلەمەوانی کانۆی ١٠٠٠ مەتری توانی میدالیای زێر لە مل بکات.
لە رکابەرییەکانی بەلەمەوانی کانۆی ١٠٠٠ مەتری و لەسەر ئاستی پیاوان، وەرزشڤانانی ئەڵمانیا و برازیل لەناو ئاوەکانی ریۆ، رکابەرییەکی بە ھێزییان لەسەر مێدالیای زێر کرد و لە کۆتاییدا بێرنادێلی ئەڵمانی توانی ئەو مێدالیە بەدەست بێنێت.
سانتۆسی برازیلیش میدالیای زیوی بەدەستھێنا و وەرزشوانی مۆلداڤیش مێدالیای برۆنز بووە بەشی.

مێدالیای زێری له پێشبڕكێی به‌له‌می تاكی له مل كرا
لیسا كارینگتۆنی نیوزله‌ندی توانی له ماوه‌ی 200 مه‌تر به39 چركه 800 و 64 له سه‌دی چركه به به‌له‌مه‌كه‌ی ببرێت و پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و پێشبركێیه و مێدالیای زێر مسۆگه‌ر بكات.
مێدالیای زیوی پێشبڕكێكه‌ش به‌ر مارتای پۆڵه‌ندی كه‌وت و مێدالیای برۆنزیش ئینای ئازه‌ربایجانی به‌ده‌ستی هێنا.

ھەنگارییەکان مێدالیای جووتی خانمانیان بەدەستھێنا
زابۆ و کۆزاک، بەلەمزانانی ھەنگاری میدالیای زێری رکابەرییەکانی بەلەمزانی کایاکی ٥٠٠ مەتریان بەدەستھێنا.
رکابەرییەکانی بەلەمزانی جووتی خانمان و جۆری کایاکی ٥٠٠ مەتری، لە ناو ئاوەکانی ریۆ ئەنجامدران و دوای رکابەرییەکی بەھێز، زابۆ و کۆزاکی خانمە وەرزشوانانی ھەنگاری بە تۆمار کردنی یەک دەقە و چل و سێ چرکە و شەست سەد و ھەشتا و حەوتی ھەزاری چرکە، توانیان میدالیای زێر لە مل بکەن.
ھەردوو وەرزشوانی ئەڵمانی فرانسیسکا و تینا میدالیای زیویان بەدەستھێنا و میدالیای برۆنزیش بووە بەشی وەرزشوانانی پۆلەندی.