تووشی رووداوێكی ناخۆش بوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك سه‌یر براوه ده‌رچوو
له كێبڕكێی زۆرانبازی ئۆڵمپیكی ریۆی 2016ـدا، وه‌رزشوانێكی رووسیا به هاواركردن و قیژاندنه‌وه له‌هۆش خۆی چوو، به‌ڵام كاتێك به‌ئاگا هاته‌وه به سه‌ركه‌وتوو هه‌ژمار كرا.
رۆمان ڤڵاسۆڤای رووسیا له كێشی 75 كیلۆ گرامیدا رووبه‌ڕووی بۆزۆ ستارچیڤیچ بووه، له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه له هۆش خۆی چوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به‌ئاگاهاته‌وه یارییه‌كه به 3 ـ 1 له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كۆتایی هات، دواتر هه‌مان یاریزان له فیناڵی كێبڕكێیه‌كه رووبه‌ڕووی مارك ئۆڤهرگاردی دانیماركی بووه و مێدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا.
