ئه‌ڵمانيا: "توركيا بووه‌ته سه‌كۆى گرووپه توندڕه‌وه‌كان"
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا له‌و بڕوايه‌دايه ئێستا توركيا بووه‌ته وێستگه‌يه‌كى ناوه‌ندى بۆ كاركردنى گرووپ و رێكخراوه ئيسلامى و تيرۆريستييه‌كان له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا له‌و بڕوايه‌دايه ئێستا توركيا بووه‌ته وێستگه‌يه‌كى ناوه‌ندى بۆ كاركردنى گرووپ و رێكخراوه ئيسلامى و تيرۆريستييه‌كان له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
كه‌ناڵى يه‌كى ته‌له‌فزيۆنى ئه‌ڵمانى له‌و باره‌يه‌وه راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ى ئاشكراكردووه، كه توركيا بووه‌ته ناوه‌ندێكى گرنگى كاركردنى ئيسلامييه‌كان.
به گوێره‌ى زانيارى ناو راپۆرته‌كه، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان يه‌كێكه له گه‌وره‌ترين پشتيوان و داڵدهدهرانى گرووپ و رێكخراوه ئيسلامييه‌كان له‌وانه كۆمه‌ڵه‌ى ئيخوان موسلمين.
پێشتريش راپۆرته خۆرئاوايى و توركييهكان ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردبوو، كه ئه‌ردۆغان پشتيوانى له گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا به چه‌ك و پاره ده‌كات.
هه‌روه‌ها راپۆرتى رووسيايى هاوشێوه بڵاوكرانه‌وه كه په‌يوه‌ندى نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا و رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامييان ئاشكرا ده‌كرد، پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو وڵاته په‌يوه‌ندييه‌كانيان ئاساييبكهنهوه.
به گوێره‌ى زانيارى رووسه‌كان، بريندارانى رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانى توركيا چاره‌سه‌ريان بۆ كراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌و راپۆرتانه ئه‌وه‌شيان خستبووه‌ڕوو، كه گرووپ و ميليشيا تيرۆريستييه‌كان له توركياوه چه‌ك و چۆڵى سه‌ربازييان پێده‌گات.
له سه‌روبه‌ندى كێشه‌ى نێوان رووسيا و توركيادا، له 2015دا رووسيا ئه‌ردۆغان و بنه‌ماڵه‌كه‌ى به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه په‌يوه‌ندييان به داعشه‌وه هه‌يه و بازرگانى نه‌وتيان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
راپۆرتى كه‌ناڵى يه‌كه‌مى ئه‌ڵمانيا پشتيى به وه‌ڵامێكى نهێنى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌ڵمانيا به‌ستووه.
كه‌ناڵى يه‌كه‌مى ته‌له‌فزيۆنى ئه‌ڵمانيا له پێگه‌ى خۆى له ئينته‌رنێت ئه‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه لێدوانى زۆر هه‌ن له باره‌ى هه‌ماهه‌نگى و رێككارى ورد بۆ پشتيوانيكردن له كۆمه‌ڵه‌ى ئيخوان موسليمينى ميسر، بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس و ميليشيا ئيسلامييه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا له لايه‌ن پارتى فه‌رمانڕه‌واى توركيا و سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌وه ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان.
راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن هاوسۆزييهكى ئايدۆلۆژى له نێوان ئيخوان و ئاكه‌په‌دا هه‌يه. وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ناڵى دوێتچه‌ڤێله‌ى ئه‌ڵمانى به زمانى عه‌ره‌بى بڵاويكردووه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌نقه‌ره بووه‌ته سهكۆيهك بۆ گرووپ و ميليشياكان. ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى ئه‌و سياسه‌ته ناوخۆى و دهرهكييهيه كه ئه‌نقه‌ره به شێوه‌يه‌كى پله‌به‌ندى له 2011ه‌وه په‌يڕه‌وى ده‌كات.
راپۆرته‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، هاوكارى توركيا بۆ تيرۆريستان له ساڵانى پێشوو واته له 2002ه‌وه كه ئاكه‌په ده‌سه‌ڵاتى گرتووه‌ته ده‌ست ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ى دواييدا ئه‌و مهسهلهيه زه‌ق بووه‌ته‌وه.
كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له‌و بۆچوونه‌دا پشتى به هه‌ڵسه‌نگاندنى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌ڵمانيا به‌ستووه.
له سه‌ره‌تاى قهيرانهكهوه راوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئه‌نگێلا مێركڵ و وه‌زيرى ده‌ره‌وه فرانك شتانمايهر نهياندهويست لێدوانى روون له‌و باره‌يه‌وه بده‌ن چونكه ئه‌و كاته سه‌رقاڵى ئه‌وه بوون توركيا رازى بكه‌ن به ئيمزاكردنى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا له باره‌ى قه‌يرانى په‌نابه‌رانه‌وه.
سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى ئيسلامى فه‌له‌ستين (حه‌ماس)، ئه‌وا؛ پێوه‌رى هه‌ڵسه‌نگاندنى توركيا جيايه له‌و پێوه‌ره‌ى ئيسرائيل و وڵاتانى خۆرئاوايى هه‌يانه و توركيا له‌و بڕوايه‌دايه حه‌ماس نوێنه‌رى شه‌رعى و راسته‌قينه‌ى گه‌لى فه‌له‌ستينه و ئه‌وه كه به‌ره‌نگارى هێزه داگيركارهكانى ئيسرائيل ده‌بێته‌وه.
ئه‌ردۆغان به گه‌رمى پێشوازى له ئيسماعيل ههنيهى سه‌رۆكى حكومه‌تى فه‌له‌ستينى له كه‌رتى غه‌ززه ده‌كات و هه‌روه‌ها سووره له‌سه‌ر پشتيوانى كۆمه‌ڵه‌ى ئيخوان موسلمينى ميسرى كه له لايه‌ن قاهيرهوه ياساغ كراوه.
يه‌كێتى ئه‌وروپا له 2003ه‌وه بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسى به تيرۆريست وه‌سفكردووه و به گوێره‌ى راپۆرته نهێنييه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌ڵمانيا په‌يوه‌ندى له نێوان ئه‌ردۆغان و ميليشيا ئيسلامييه‌كاندا هه‌يه.
سه‌رچاوه: ميدڵ ئێست ئۆنلاين