به‌رلين: زۆرينه‌ى ئه‌و ئيسلامييانه‌ى چوونه‌ته ريزى داعشه‌وه به ره‌چه‌ڵه‌ك تورك بوون
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، به‌شێكى گه‌وره‌ى ئه‌و ئيسلامييانه‌ى تا كۆتايى ساڵى رابردوو ئه‌ڵمانيايان به‌جێهێشتووه و چوونه‌ته ريزى داعشه‌وه به ره‌چه‌ڵه‌ك تورك بوونه.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، به‌شێكى گه‌وره‌ى ئه‌و ئيسلامييانه‌ى تا كۆتايى ساڵى رابردوو ئه‌ڵمانيايان به‌جێهێشتووه و چوونه‌ته ريزى داعشه‌وه به ره‌چه‌ڵه‌ك تورك بوونه.
به گوێره‌ى راپۆرتێكى نهێنى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌ڵمانيا، كه له باره‌ى توركيا و گرووپه تيرۆريستييه‌كانه‌وه ئاماده كراوه ده‌ركه‌وتووه له كۆى 760 ئيسلامى ئه‌ڵمانيا كه تا كۆتايى 2015 ئه‌و وڵاته‌يان به‌جێهێشتووه 190يان به ره‌چه‌ڵه‌ك تورك بوونه، ياخود خاوه‌نى ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ى توركيا بوونه.
له 2016دا ژماره‌ى ئه‌و ئيسلامييانه‌ى ئه‌ڵمانيايان به‌جێهێشتووه زۆر زياتر بووه و تا ناوه‌ڕاستى ئايارى رابردوو، ژماره‌كه گه‌يشتووه‌ته 820 كه‌س.
كه‌ناڵى ته‌له‌فزيۆنى يه‌كى ئه‌ڵمانيا (ARD) دوێنێ سێشه‌ممه 16ى ئاب/ ئۆگستى 2016، راپۆرتێكى نهێنى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌ڵمانياى بڵاو كرده‌وه و تێيدا توركياى وه‌ك سه‌كۆى گرووپ و ميليشيا تيرۆريست و توندڕه‌وه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌قه‌ڵه‌مداوه.
سه‌رچاوه: شه‌فه‌ق نيوز