ئه‌نقه‌ره ره‌تيده‌كاته‌وه هاوكارى تيرۆريستانيان كردبێت
ئه‌ڵمانيا ده‌ڵێت: توركيا بووه‌ته ناوه‌ندێك بۆ كاركردنى گرووپه توندڕه‌و و تيرۆريسته‌كان
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ڵمانيا ده‌ڵێت: توركيا بووه‌ته ناوه‌ندێك بۆ كاركردنى گرووپه توندڕه‌و و تيرۆريسته‌كان و حكومه‌تى توركياش ئه‌و تۆمه‌ته به "عه‌قڵى شێواو" بۆ به‌ئامانجگرتنى ئه‌ردۆغان وه‌سفده‌كات.
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا له‌و بڕوايه‌دايه ئێستا توركيا بووه‌ته وێستگه‌يه‌كى ناوه‌ندى بۆ كاركردنى گرووپ و رێكخراوه ئيسلامى و تيرۆريستييه‌كان له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
كه‌ناڵى يه‌كى ته‌له‌فزيۆنى ئه‌ڵمانى له‌و باره‌يه‌وه راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ى ئاشكراكردووه، كه توركيا بووه‌ته ناوه‌ندێكى گرنگى كاركردنى ئيسلامييه‌كان.
به گوێره‌ى زانيارى ناو راپۆرته‌كه، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان يه‌كێكه له گه‌وره‌ترين پشتيوان و داڵده‌ده‌رانى گرووپ و رێكخراوه ئيسلامييه‌كان له‌وانه كۆمه‌ڵه‌ى ئيخوان موسلمين.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌دا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، ئه‌و تۆمه‌تانه به‌ڵگه‌ى نوێن له‌سه‌ر عه‌قڵيه‌تێكى شێواو كه ده‌يه‌وێت زيان له وڵاته‌كه‌مان بدات له رێگه‌ى به ئامانجگرتنى سه‌رۆكى وڵات و حكومه‌ته‌كه‌مان.
به هۆى كوده‌تاكه‌ى 15ى ته‌مموزى رابردووه‌وه كه له ئاكاميدا 240 كه‌س كوژران، په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و خۆرئاوا روويان له لاوازى كردووه.
خۆرئاوا نيگه‌رانه له‌وه‌ى ئه‌ردۆغان كوده‌تاكه به‌كاربهێنێت بۆ سه‌ركوتكردنى نه‌ياره سياسييه‌كان.
له به‌رامبه‌ر كوده‌تاكه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا 35 هه‌زار كه‌سيان له هه‌موو توێژ و به‌رپرسيارێتى و ئه‌ركه جياجياكان ده‌ستگيركردووه و به هه‌زاران كه‌سى ديكه له ئه‌ركه‌كانيان دوور خراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.