مووچەی فڕۆکەوانەکان لە جیهاندا ئاشکرا دەکرێت

K24 - هەولێر

پیشەی فڕۆکەوانی یەکێکە لە پیشە گرنگەکان لە بواری فڕۆکەوانیدا، هەروەها یەکێک لە پرسیارە باوەکانیش زانینی مووچەی فڕۆکەوانەکانە، کە ئایا مووچەیان چەندە؟ ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر جۆری کارکردن و پلەی وەزیفی فڕۆکەوانەکە و جۆری فڕۆکەکە.

مووچەی فڕۆکەوانەکان لە جیهاندا جیاوزاییەکی گەورەی هەیە، ئەەمەش بەهۆی جیاوازی ژیان و گوزەرانە کە لە شوێنێک بۆشوێنێکی دیکە جیاوازە.

ئەمەریکا

لە ئەمەریکا مووچەی فڕۆکەوانەکان لەسەر بنەمای جۆر و قەبارەی فڕۆکە و جۆری کۆمپانیاکەیە، ماڵپەڕی "Payscale" بڵاوی کردووەتەوە و دەڵێت: مووچەی فڕۆکەوانەکان لە ئەمەریکا لە نێوان 60 هەزار دۆلار تاوەکو 250 هەزار دۆلارە ساڵانە، هەروەها مووچەی فڕۆکەوانەکان بەگوێرەی شارەزایی و کارکردنیان لە کۆمپانیا فڕۆکەوانە بەناوبانگەکان زیاتر دەبێت.

بەریتانیا

مووچەی فڕۆکەوانان لە بەریتانیا لەسەر ژمارەیەک بنەما دیاری دەکرێت، هەروەک ماڵپەڕی "Prospects" بڵاوی کردەوە و دەڵێت: موچەی فڕۆکەوانەکان لە بەریتانیا لە نێوان 25 هەزار تاوەکو 120 هەزار پاوەندی ساڵانەیە، ئاماژەبەوەشدەکات، ئەزموونی فڕۆکەوانەکان و کارکردنیان لە کۆمپانیا گەورەکان دەبێتە هۆی وەرگرتنی مووچەیەکی بەرزتر.

ئاسیا

لە کیشوەری ئاسیا بەگوێرەی وڵاتان، جیاوازییەکی گەورە لەنێوان مووچەی فڕۆکەوانەکاندا هەیە، بەنموونە، چین فڕۆکەوانەکان لە هێڵی ئاسمانییە گەورەکان، مووچەیان لە نێوان 10 هەزار دۆلار تاوەکو 20 هەزار دۆلارە بۆ مانگێک، هەروەها کەمترین مووچەش لە وڵاتی نامیایە لە ئاسیا.

ئەوروپا

مووچەی فڕۆکەوانەکان لە ئەوروپا لە نێوان وڵاتانی جیاوازدا جیاوازییەکی زۆری هەیە، بۆ نموونە تێکڕای مووچەی فڕۆکەوانەکان لە بەریتانیا زیاترە لە زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، کە فڕۆکەوانە بەئەزموونەکان دەتوانن لە ساڵێکدا لە نێوان 60 بۆ 150 هەزار پاوەند وەردەگرن، لەبەرانبەردا فڕۆکەوانەکان لە هەندێک وڵاتی دیکەی ئەوروپا دەتوانن مووچەیەکی کەمتر وەربگرن، بەتایبەتی لەو وڵاتانەی کە بەدەست سەختی ژیانەوە دەناڵێنن.