دكتۆر نه‌به‌ز نه‌وزاد پسپۆڕی ئابووری: سیسته‌می دارایی دیجیته‌ڵی له عێراق زۆر دواكه‌وتووه

K24 - هەولێر:
تایبه‌ت به داهاتووی كه‌رتی بانكیی عێراق له سایه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، پسپۆرێكی بواری ئابووری ده‌ڵێت، سیسته‌مه داراییه‌كه‌ی عێراق به‌هۆی ئاڵۆزییه سیاسییه‌كانه‌وه به‌رده‌وام كێشه‌ی هه‌بووه. ده‌شڵێت: "سیسته‌می دارایی دیجیته‌ڵی له عێراق زۆر دواكه‌وتووه".
دكتۆر نه‌به‌ز نه‌وزاد پسپۆری ئابووری به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌ر له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1991ـه‌وه عێراق به هۆی سزا ئابوورییه‌كانی تایبه‌ت به شه‌ڕی كوه‌یت و هه‌روه‌ها ئاڵۆزییه‌كانی دوای 2003ـی نێوان سوننه و شیعه‌كان، وا له عێراق كردووه نه‌بێته خاوه‌ن سیسته‌مێكی دارایی پێشكه‌وتووی دیجیته‌ڵی.
ئه‌و پسپۆره‌ی ئابووری راشیگه‌یاند، له بواری سیسته‌می دارایی دیجیته‌ڵی عێراق زۆر دواكه‌وتووه، وایكردووه بره‌و به گه‌نده‌ڵی بدرێت و پاره‌ی ئه‌و وڵاته به شێوازی نایاسایی ببرێته ده‌ره‌وه و سپی بكرێته‌وه، بۆیه سه‌ره‌نجام ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك بانكی عێراقی سزادا و كۆمه‌ڵێك ئابڵووقه‌ی دارایی خسته‌سه‌ر عێراق، بووه هۆی دروستبوونی شڵه‌ژانێكی ئابووری په‌یوه‌ست به دراو و بازاڕ.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، كۆمه‌ڵێك بانكی عێراقی كه پاڵپشتی گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران و تیرۆریان ده‌كرد و هێرشیان ده‌كرده‌سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها ببونه سپۆنسه‌ری هێزه سیاسییه‌كانی نزیك له ئێران، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزا دران و خرانه لیستی ره‌شه‌وه. گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌دا زۆر جدییه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان و سزادانی كۆمه‌ڵێك بانكی عێراقی كه پاڵپشتی ئه‌م گرووپانه‌یان ده‌كرد، هێزی خۆی نیشاندان و سنوورێكی بۆ هێرشهكانییانی دانا.
رۆژی (29ـی كانوونی دووه‌می 2024) وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند، بانکی هودای عێراقی تێوەگلاوە لە پارەدارکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و سوپای پاسداران و پەیوەندییەکانی ئەو بانکە لە سیستمی دارایی وڵاتەکەی دەپچڕێنێت.
هەروەها رۆژی (22ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرمانگەی چاودێریكردنی سەروەت و سامانی ده‌ره‌كی (OFAC)ـی ئه‌مه‌ریكا، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی و گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، سووریا و لوبنان، سزای بەسەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فلای بەغداد سەپاند و هەژمارە بانکییەکانی ئەو کۆمپانیایەی راگرت.