ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا، له واشنتن

K24 - هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریكا ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەكاریی بۆ سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی ئه‌و وڵاته دەكەین بۆ واشنتن و بابەتە گرنگەكانی سه‌ردانه‌كه تایبه‌ت ده‌بن به پرسی وزە و ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە گوزەرانی خەڵكی عێراق و ئەمه‌ریكا.
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریكا لە واشنتن پێشوازیی لە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق كرد و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ڕایگه‌یاند، هێشتا ئالنگاری زۆرمان لەپێشە و دەبێ مامەڵەیان لەگەڵدا بكەین، یەكێك لەوانە هەڕەشە جدییەكانی داعش و ڕێگریكردنە لە سەرهەڵدانەوەی.
ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هه‌روه‌ها گوتی: "هەمووكات جێگەی خۆشحاڵییەكی زۆرە پێشوازیی لە هاوڕێم فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بكەم بۆ وەزارەتی دەرەوە لە واشنتن، چاوەڕێی سەردانەكەی سەرۆكوەزیران سوودانی دەكەین كە بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوو بکرێت و هەروەها كۆبوونەوەی لیژنەی باڵاشمان بەڕێوە ده‌چێت كە بەشێكی گرنگی جه‌ختكردنه‌وه‌یه له ڕێككه‌وتنی ستراتیژیی و ڕێنیشاندەرە بۆ پەیوەندییە 360 پلەیەكەی نێوان عێراق و ئەمه‌ریكا، ئه‌مه‌ش نیشاندەری ئەوەیە هاوبەشییەكەمان چەندین بابەتی گرنگ دەگرێتەوه و كاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر ژیانی عێراقییەكان و ئەمهریكیەكانیش هەیە، هەر لە ئاوەوە تا دەگاتە پرسی وزە و ژینگە و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان".
بلینكن گوتیشی: "بۆ ئەمه‌ریكا، عێراق هاوبەشێكی گرنگە، ئه‌م وڵاته گرنگیشە بۆ سەقامگیریی ناوچەكە".
ده‌شڵێت: "بەداخەوە هێشتا داعش ماوە و هەڕەشەیەكی جدییە".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، هێرشەكەی مۆسكۆ ئەوەمان پێدەڵێت داعش هێشتا هێزی ماوە و دەبێ لە ڕووبەرووبوونەوەی بەردەوام بین.
هه‌روه‌ها فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق له میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ بلینكن ڕایگه‌یاند، "جێگەی خۆشحاڵییە له ئه‌مه‌ریكام و گفتوگۆ بكەین لەبارەی چەند بابەتێك، لەوانەی بابەتە دوولایەنەكان و هاوبەشیمان لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.
فوئاد حوسێن هه‌روه‌ها گوتی: " لەم هاوبەشییە له‌گه‌ڵ واشنتن بەردەوام دەبین و شەڕ دژی تیرۆریزم ئەركمانە".
ده‌شڵێت: "كارێكی باشمان كردووە لە ڕووخاندنی ئەوەی پێی دەگوترا خەلافەتی تیرۆری داعش".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕوونیشیكرده‌وه، هاوبەشین لە بنیانانی ئابووریمان و كاركردنی پێكەوەیی لە چەند بوارێكی جیاواز، چاوەڕێ دەكەین سەرۆكوەزیرانمان بێتە واشنتن، گفتوگۆمان لەبارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاڵۆزییەكانی ئەو ناوچەیه ده‌بێت و هەوڵدەدەین كەمترین ئاڵۆزیمان لەو ناوچەیەدا هەبێت.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئێمە زۆر ئازارمان لەدەستی داعش چەشتووە، بۆیە ئیدانەی ئەو هێرشەی داعش دەكەم بۆسه‌ر مۆسكۆ کە پێمان دەڵێت هێشتا داعش هەڕەشەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسایش و ئاشتیی ناوچەكانی دیكە".