"مالیکی هۆکاری لاوازبوونی دەزگا ئەمنییەکانی عێراقە"

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، هەریەک لە کۆشکی سپی و هیلاری کلینتۆن وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا و نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، هۆکاری سەرەکی لاوازبوونی سوپا و دەزگا ئەمنییەکانی عێراق بوون.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، سوپای ئەمریکا پلانی زۆری هەبووە بۆ راهێنان و مەشقپێکردنی سوپاو دەزگا ئەمنییەکان، بەڵام بەهۆی رێنماییەکانی هەریەک لە کۆشکی سپی و کۆنگرێس، هەندێک جار وەزارەتی دەرەوەش زۆرینەی ئەو پلانانە وەستێنران.

هەروەها وەزارەتی دەرەوە، لە ژێر فشاری کۆشکی سپی چەندین جار، بودجەی پلانەکانی رووبەڕووبونەوەی تیرۆر و راهێنانی سەربازییەکانی کەمکردوەتەوە.