عێراق و ئێران لیژنه‌ی هاوبه‌شی سنووری پێك دێنن
حه‌شدی شه‌عبی كه‌ڵك له ئه‌زموونی به‌سیجی ئێران وه‌رگرتووه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی ئه‌ركانی هیزه چه‌كداره‌كانی ئێران پێكهێنانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی سنووری و دانوستان بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌یی له نێوان ئێران و عێراق به پرسێكی گرنگ و پێویست له‌قه‌ڵه‌مدا.
فالح فه‌یاز راوێژكاری ئاسایش نیشتمانی عێراق له تاران له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقری سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران كۆ بووه‌وه، كه پرسی ئاسایشی سنوور، شه‌ڕی دژی داعش و هاوكاری ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆمبوونه‌وه‌ی فه‌یاز و باقر بووه.
باقری ئاماده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێرانی بۆ هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كی سه‌ربازی له ره‌هه‌ند و ئاسته جیاوازه‌كان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق پیشاندا و رایگه‌یاند په‌یوه‌ندیی مێژوویی، كلتوری و بیروباوه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌توانێ یه‌كێتی، دۆستایه‌تی و برایه‌تی زیاتر له نێوان هه‌ردوو وڵات و هێزه چه‌كداره‌كانیان له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی هاوبه‌ش گڕه‌نتی بكات.
هه‌روه‌ها "یه‌كپارچه‌یی عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خواسته‌كانی جیابوونه‌وه و ئاژاوه نانه‌وه به خواستێكی كۆماری ئیسلامی ئێران" وه‌سفكرد.
هه‌ردوو لا "پێداگریان له‌سه‌ر پێویستی چاودێریكردنی زیاتری سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌منییه‌تی له سنووره هاوبه‌شه‌كانی نیوان هه‌ردوو وڵات و هاوكاری جیدی و هۆشیارانه كرد بۆ پێشیگرتن به هاتوچووی تیرۆریستان له سنووره‌كان"، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ناوی ئه‌و لایه‌ن و گروپانه ئاشكرا بكه‌ن، كه به تیرۆریست ناویان هێناوه.
فه‌یاز به سوپاسكردنی هاوكارییه‌كانی ئێران بۆ شه‌ڕی دژی داعش له عێراق گوتی حه‌شدی شه‌عبی به شێوه‌یه‌ك سوود له ئه‌زموونی به‌سیج له ئێران وه‌رگرتووه كه پێی وایه به‌سیج پاش شۆڕشی ئیران توانی رۆڵێكی به‌رچاو بۆ به‌رگری و پاراستنی ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران بگێڕێت.
هه‌روه‌ها بوونی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی به دوو باڵ وه‌سفكرد كه ئاسایش و ئارامییان بۆ عێراق گه‌ڕاندۆته‌وه.