شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسای کرد
K24 – هەولێر:
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و ستافی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا کۆبووەوە و تاوتوێی بارودۆخی سیاسی، ئابووری و ئاسایشی وڵاتیان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، سەردانی باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسایان کرد، لەگەڵ ئیمانوێڵ سوکێ، جێگری بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و ستافی وەزارەت کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا بارودۆخی سیاسی، ئابووری و ئاسایشیی وڵات تاوتوێ کرا، لای خۆیەوە جێگری بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا پاڵپشتیی حکوومەتی فەرەنسایان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
ئیمانوێڵ سوکێ، ئاماژەی بەوەشدا، فەرەنسا بە گرنگییەوە دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان، هەروەها گوتیشی: کاردەکەن بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر، بەغدا و پاریس.