زیاتر لە 40 هەزار کەس لە توركیا دەستگیركراون
K24 - ھەولێر
بیناڵی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند: "کۆی ئەو کەسانەی تاکو ئێستا بە تۆمەتی پەیوەندی هەبوونییان بە کودەتا سەرنەکەوتووەکە، دەستگیرکراون گەیشتۆتە 40 هەزار و 29 کەس".
یڵدرم ئاشكرای كرد: " لە كۆی ئەو كەسانەی دەستگیركراون 20 هەزار و 355 کەس تۆمەتی پەیوەندی هەبوونییان بە فەتحوڵڵا گولەن بەسەردا ساغ بۆتەوە و ئێستا بەفەرمی دەستگیرکراون و زیندانی کراون".
هەروەها بەگوێرەی لێدوانەکەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز، 97 هەزار و 900 کەسیش لە کارمەندانی کەرتی حکوومەت لە کارەکانییان دوورخراونەتەوە.
فەتحوڵڵا گولەن کە لە ساڵی 1999ەوە لە پەنسلڤانیای ئەمریکا دەژیت، هەموو جۆرە پەیوەندییەک بە کودەتا سەرنەکەوتووەکە رەتدەکاتەوە.