رێزان حەمەساڵح: ئایاری ئەمساڵ شاندێكی وه‌زاره‌تی وزه ‌و ژینگه‌ی ئیتاڵیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان دەکات

رێزان حەمەساڵح، وێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئیتاڵیا
رێزان حەمەساڵح، وێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئیتاڵیا

K24 – هەولێر:

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا ئاماژە بەوە دەکات، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا نیگه‌رانه‌ له‌ نه‌ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و دۆخه‌ی دروستبووه‌. ئاشکراشیکرد، له‌ مانگی پێنجی ئه‌مساڵ شاندێكی وه‌زاره‌تی وزه‌ و ژینگه‌ی ئیتاڵیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كا‌ت.

ئەمڕۆ هەینی (29ـی ئاداری 2024) رێزان حه‌مه‌ساڵح، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئیتاڵیا لەبارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئیتاڵیا تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا و سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری تیشكخرایه‌ سه‌ر ئه‌و گیروگرفته‌ سیاسییانه‌ی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه.

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئیتاڵیا، ئاماژەی بەوەدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا نیگه‌رانه‌ له‌ نه‌ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و دۆخه‌ی دروستبووه‌ و جەخت لە ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.

رێزان حه‌مه‌ساڵح ئاشکرایکرد، له‌ مانگی ئایاری ئه‌مساڵ شاندێكی وه‌زاره‌تی وزه‌ و ژینگه‌ی ئیتاڵیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان دەکات.