توركیا بۆ جێگه كردنه‌وه‌ی گیراوانی كوده‌تا ده‌ست به ئازادكرنی 38 هه‌زار زیندانی دیكه كرد
زیندانه‌كانی توركیا 16 به‌رامبه‌ر له توانایی خۆیان گیراوی تێیدایه
K24 – هه‌ولێر
توركیا ده‌ست به ئازادكردنی 38 هه‌زار زیندانی كرد، پاش ئه‌وه‌ی كه ریفۆرمێك بۆ هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای سزا راگه‌یاند كه به‌هۆیه‌وه جێگه بۆ ده‌یان هه‌زار گیراوی كوده‌تای 15 ته‌موز له زیندانه‌كانی ده‌كاته‌ه‌وه.
ریفۆرم یاسایی بۆ ئازادكردنی 38 هه‌زار زیندان له چوارچێوه‌ی باری نائاسایی رایگه‌یه‌نراوه كه به دوو قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له لایه‌ن هاوپه‌یمانه رۆژئاواییه‌كانی به قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵات تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه پاش شكستی كوده‌تای مانگی رابردوو، به شێوه‌یه‌كی توند نه‌یارانی كردۆته ئامانج، ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ ناتۆ له شه‌ڕی دژی داعش له‌ژیر تاقیكردنه‌وه دایه.
به‌پێی داتای وه‌زاره‌تی دادی توركیا 213 هه‌زار و 499 كه‌س له زیندانه‌كانی توركیادان، كه شانزده به‌رامبه‌ری توانایی زیندانه‌كانی توركیایه كه توانایی 26 هه‌زار كه‌سیان هه‌یه.
بینالی یلدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند پاش كوده‌تای سه‌ربازی 40 هه‌زار و 29 كه‌س بۆ لێكۆلینه‌وه ده‌ستگیركراون كه 20 هه‌زار و 355 كه‌س له‌وانه گیراون.
گوتیشی 79 هه‌زار 900 كه‌س له كه‌رتی گشتی دوور خراون، كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له هیزه‌كانی ئه‌منی و سوپان.
توركیا هه‌روها چوار هه‌زار و 262 كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندیدار به گوله‌ن داخستووه.