پارتی و یەكێتی چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن

ھەفتەی داھاتوو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

K24 - ھەولێر

ھەفتەی داھاتوو ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر كۆدەبنەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە کوردستان24 راگەیاند، بە مەبەستی تاوتوێکردنی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان، کاراکردنەوەی پەرلەمان، قەیرانی دارایی، پرسی کەرکووک، ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ، پلانی هاوبەشی هەردوولا بۆ کەرکووک و خورماتوو، ئاسایشی سەرسنوور و پەیوەندییەکانی نێوانیان لەگەڵ پارتی كۆدەبنەوە.

بڕیار بوو لەم ھەفتەیە ئەم كۆبوونەوەیە ئەنجام بدرێت، بەڵام بە مەبەستی ئامادەكاری زیاتر كۆبوونەوەکە بۆ ھەفتەی داھاتوو دواخرا.