فڕۆكە جەنگییەكانی سووریا حەسەكە بۆردوومان دەكات
K24 – حەسەكە
فڕۆكە جەنگییەكان و تۆپخانەكانی رژێمی سووریا گەڕەكە كوردنشینەكانی شاری حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان تۆپباران و بۆردوومان دەكەن.
پەیامنێری كوردستان24 لە حەسەكە رایگەیاند: "ھێزەكانی رژێمی سووریا بە سەختی گەڕەكە كورد نشینەكانی شاری حەسەكە بۆردوومان و تۆپباران دەكەن".
پەیامنێرمان گوتیشی: "بەھۆی بۆردوومان و تۆپبارانەكانی ئەمڕۆی رژێمی سووریا تا ئێستا 4 كەس كوژراون و 20 كەسی دیكەش برینداربوونە".
ئاشكرای كرد: " بۆ ھاوكاریكردنی ھێزەكانی ئاسایش لەم شەڕە ئەمڕۆ 200 شەڕڤانی یەپەگە لە شارۆچكەی منبج گواستراونەتەوە حەسەكە و بەشداری شەڕەكان دەكەن"
ماوەی سێ رۆژە شەڕێكی سەخت لە نێوان ھێزەكانی رژێمی سووریا و ئاسایش و شەڕڤانان لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە، لەم شەڕەدا بۆ یەكەم جار رژێمی سووریا چەندین چەكی قوڕسی بەكارھێناوە.
به‌شێك له شاری حه‌سه‌كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دایه كه كۆنترۆڵی له‌ژیر ئاسایشی رۆژئاوا دایه و به‌شه‌كه‌ی دیكە له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د دایه، جاروبار شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوولا رووده‌دات.