به فه‌رمی، بارسێلۆنا دوو یاریزانی بۆ یه‌كه‌مین یاریی لالیگا له‌ده‌ستدا
یانه‌ی بارسێلۆنا به دوو هۆكاری جیاواز له تواناكانی دوو یاریزانی كاریگه‌ری بۆ یه‌كه‌مین یاریی خۆی له وه‌رزی نوێی لالیگا له به‌رامبه‌ر ریال بێتیس له‌ده‌ستدا.
رۆژنامه‌ی موندو دیپۆرتیڤۆی نزیك له بارسا، ئاشكرای كردووه كه خافێر ماسكیرانۆ به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له خوله‌كی 80 تووشی بوو، ناتوانێت به‌شداریی یاریی داهاتووی بارسا بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ماسكیرانۆ له دوای یارییه‌كه هه‌ستی به ئازارێكی زۆر كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌ندرێ گۆمێزی ناوه‌ڕاستكاری نوێی یانه‌كه به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانی ناتوانێت رۆژی شه‌ممه یه‌كه‌مین یاریی خۆی به درێسی بارسا له لالیگا ئه‌نجام بدات.
بڕیار رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له كاتژمێر 7:15 خوله‌ك به كاتی باشووری كوردستان میوانداریی یانه‌ی ریال بێتیس بكات.