یەكێتی و گۆڕان لەسەر پۆستەكان رێكدەكەون

K24 – ھەولێر

بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی لە پۆستە ئیدارییەكانی سنووری سلێمانی و ھەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان، ئەمڕۆ شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی كۆبوونەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا شاندی یەكێتی و گۆڕان گفتوگۆیان لەبارەی ئاڵۆگۆڕی پۆستە ئیدارییەكان كردووە، میدیاكانی گۆڕانیش بڵاویان كردەوە، له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی لە‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان و راپه‌ڕین له‌ نێوان خۆیاندا رێككه‌وتون".

بەگوێرەی زانیارییەكان لە 21 ئەم مانگەدا ئاڵوگۆڕی لەو پۆستە ئیداریانە دەكرێت كە پێشتر لەسەری رێككەوتوون و لەسەرەتادا گۆڕان پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەردەگرێتەوە.

لە 9/12/2014، یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر بەڕێوەبردنی ئیدارەی سلێمانی و ھەڵەبجە رێككەوتن بە گوێرەی رێككەوتننامەكە لە دوای دووساڵ ئاڵوگۆڕی لە پۆستەكان دەكرێت، لە مانگی ئایاری ئەمساڵیشدا رێككەوتنی سیاسی لە نێوان یەكێتی و گۆڕان واژووكرا.