گریانی خانمه‌ وه‌رزشوانێكی توونس میدیاكانی خرۆشاند

خانمه‌ زۆرانبازی توونسی مه‌ڕوا عه‌مری له‌ كێشی 58 كیلو گرامی مێدالیای برۆنزی له‌ ئۆڵمپیكی ریۆ 2016 برده‌وه‌.

مه‌ڕوا عه‌مری له‌ به‌رانبه‌ر كچه‌ زۆرانبازی ئازه‌ربایجان یولیا راتكیفیتش به‌ ئه‌نجامی (6 ـ 3) خاڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.

مه‌ڕوا له‌ خۆشی بردنه‌وه‌ی مێدالیای برۆنز و سه‌ركه‌وتنی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجڕاكێش گریا و به‌ زه‌حمه‌ت ژیر بووه‌وه‌، ئه‌م دیمه‌نه‌ش میدیاكانی جیهانی سه‌رسام كرد.

رۆژنامه‌ی گلۆبی برازیلی به‌ مانشێتێكی گه‌وره‌ نووسیویه‌تی: فرمێسكه‌كانی مه‌روا شایسته‌ی زێڕ بوو نه‌ك برۆنز.

مه‌روا عه‌مری ته‌مه‌ن 27 ساڵ، پێشتر به‌شداریی له‌ ئۆڵمپیكی په‌كینی 2008 و ئۆڵمپیكی له‌نده‌نی 2012 كردووه‌.