هاووڵاتییەک لەبەر پیسکردنی شەقامێکی هەولێر سزا درا

K24 - هەولێر
شۆفێرێک بەهۆی ئەوەی لە یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی شاری هەولێری زبڵی فڕێداوە، سزای سێ ڕۆژ کاری ژینگەیی لەناو بازاڕ بەسەردا سەپێندرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی نیسانی 2024، بە گوێرەی نووسراوێک کە دەستی کوردستان24 کەوتووە لە ڕێککەوتی 25ـی ئادار شۆفێرێکی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت مۆدیل 2009 بەهۆی ئەوەی لەسەر شەقامێکی سەرەکی زبڵ و خاشاک فڕێ دەدات، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت و سزای سێ ڕۆژ کارکردنی ژینگەیی لەناو یەکێک لە بازاڕەکانی شاری هەولێری بەسەردا سەپێندرا.
