مزگه‌وتی بیدییه كۆنترین مزگه‌وتی ئیماراته تا ئێستا په‌رستشی لێ ده‌كرێت

K24 – هەولێر:
مزگه‌وتی بیدییه كه كۆنترین مزگه‌وته له ئیمارات جگه له‌وه‌ی وه‌ك به‌شێك له مێژوو و شارستانیه‌تی ئیماراتی داده‌نرێت، هاوكات تا ئێستایش په‌رستشه ئایینییه‌كانی لێ ئه‌نجام ده‌درێت.
مزگه‌وتی بیدییه به كۆنترین مزگه‌وت له میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی ئیماراتی عه‌ره‌بی داده‌نرێت كه ده‌كه‌وێته گوندی بیدییه له میرنشینی فوجه‌یره و تا ئێستایش په‌رستشه ئایینییه‌كانی ئیسلامیی لێ ئه‌نجام ده‌درێت.
دیزاینی مزگەوتی بیدییه لە دیزاینی مزگەوتە کۆن و نوێیه‌كان جیاوازە، بەو پێیەی چوار گومه‌زی هەیە کە قەبارەیان نایەکسانە و هه‌ر یه‌كێكیان قه‌باره‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه.
وەزارەتی ڕۆشنبیری ئیمارات ئاماژەی به‌وه كردووه، کە مزگەوتەکە لە شێوەی چوارگۆشەدا لە ساڵی 1446ـی زایینی دروست کراوە، لە ئێستادا تەمەنی زیاتر لە 570 ساڵە.
ئه‌م مزگه‌وته جگه له لایه‌نه ئایینییه‌كه‌ی، هاوكات بووه‌ته به‌شێك له شارستانیه‌تی ئیمارات و ناوچه‌كه و به‌رده‌وام گه‌شتیارانی ئایینی و مێژوویی و شوێنه‌وارناسان و ئاره‌زوومه‌ندانی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور سه‌ردانی ده‌كه‌ن.