عه‌لی حوسێن: ئه‌مه‌ریكا تێگه‌یشتنی بۆ نیگه‌رانییه‌كانی پارتی هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

K24 – هەولێر:
به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ئاماژه به‌وه ده‌كات، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكایش تێگه‌یشتنیان بۆ نیگه‌رانییه‌كانی پارتی هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان؛ ده‌شڵێت، هه‌ڵبژاردن به‌و شێوه‌یه‌ی دیزاینی پێشوه‌خته‌ی بۆ كراوه، له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان و ئایینده‌ی پڕۆسه سیاسییه‌كه‌یدا نییه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 1ـی نیسانی 2024) عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له میانی به‌شداری له به‌رنامه‌ی باسی ڕۆژ كه له‌لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت، ڕاگه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی هه‌ر له دوای ڕاپه‌ڕین جه‌خت له‌وه كردووه خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت به دیموكراسیانه هه‌ڵبژاردن بكات و ده‌نگ به كاندیده‌كان و هێزه سیاسییه‌كان بكات.
عه‌لی حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1992 تاوه‌كو دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه له تشرینی یه‌كه‌می 2021 به‌ڕێوه‌چوو، پێشه‌نگ و له پله‌ی یه‌كه‌مدا بووه.
عه‌لی حوسێن سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، پارتی به‌رده‌وام جه‌ختی كردووه‌ته‌وه ده‌بێت پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كوردستان دیموكراسیانه بێت. گوتیشی، پارتی له دوو ساڵی ڕابردوودا سه‌ره‌كیترین لایه‌نی سیاسی بوو كه پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و كونسوڵخانه‌ی وڵاتان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش شاهێدن پارتی هۆكاری دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردن نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌و لایه‌نه هۆكار بووه كه ئه‌جێندای دیكه‌ی تێكه‌ڵ به هه‌ڵبژاردن كردووه.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ڕوونیشی كرده‌وه، پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فافه و گوزارشت له هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان بكات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت و ڕێگه نه‌درێت به تێكه‌ڵكردنی ئه‌جێندای هه‌رێمی به بابه‌تی هه‌ڵبژاردن كه دیزاینی پێشوه‌خته‌ی بۆ كراوه.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ناوه‌ڕۆكی ئه‌جێندای عێراقی و هه‌رێمی، په‌یوه‌سته به بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی كه شوێنی په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
عه‌لی حوسێن ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و نه‌هێشتنی كورسی كۆتاكان و نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری هه‌زاران ده‌نگده‌ری كورد نه‌خاسمه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، په‌یامێكی تێدایه كه دیزاینێكی پێشوه‌خته بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دانراوه و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و ئایینده‌ی پڕۆسه سیاسییه‌كه‌یدا نییه و بۆ لێدانه له هه‌رێمی كوردستان و به‌ئامانجگرتنی پارتییه به‌و پێیه‌ی پارتی و سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی ئه‌زموونی كوردستانن.
عه‌لی حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكایش تێگه‌یشتنیان بۆ نیگه‌رانییه‌كانی پارتی هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌و شێوه سه‌پێندراوه‌ی له ئارادایه و پارتی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن هه‌ڵبژاردن به‌بێ پارتی سه‌ركه‌وتوو نابێت، به‌ڵام له‌به‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان ده‌بێت هه‌ڵوێستی جیاواز له پارتی نیشان بده‌ن.