به فه‌رمی، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كڕینی دوو یاریزانی دیكه‌ی راگه‌یاند
وه‌رزی رابردوو هه‌ردووك یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان كاپتن بوونه
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزانه‌ی دیكه‌ی بۆ به‌شداریكردنی له خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان راگه‌یاند.
پشتیوان ره‌شید، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه هه‌ردووك یاریزانه‌كه وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان كاپتن بوونه و ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كردووه.
پشتیوان ره‌شید ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ده‌ریا عومه‌ر وه‌رزی رابردوو له خولی پله‌یه‌كی كوردستان به‌رگریكار و كاپتنی یانه‌ی كۆیه بووه و بۆ وه‌رزی نوێ درێسی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌پۆشێت.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌شڵێت: ئومێد ئه‌حمه‌دی كاپتنی وه‌رزی رابردووی یانه‌ی گاره به فه‌رمی واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كردووه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر وه‌رزی رابردوو زۆر نزیك بوو له بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، به‌ڵام له یاریی كۆتایی له دواخولهكهكان ناسناوه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ده‌ستدا، بۆ وه‌رزی نوێش به‌ستافێكی راهێنه‌رانی تازه‌وه پێشوازی له وه‌رزی 2016 ـ 2017ـی خولی نایابی كوردستان ده‌كات.