ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی هۆشیاری ئۆتیزمە
K24 - هەولێر
لەساڵی 2007ـەوە نەتەوە یەکگرتووەکان بەکۆی دەنگ ڕۆژی 2ـی نیسانی بە ڕۆژی جیهانیی هۆشیاری ئۆتیزم ناساند، بۆ ئەوەی منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم وەک بەشێکی دانەبڕاوی کۆمەڵگە، لە ژیان بەردەوام بن. لە هەرێمی کوردستانش، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم بە چەند بڕیار و پرۆژەیەک خزمەتکردنی تووشبووانی ئۆتیزم و خانەوادەکانییانی کردووە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان جگە لە کردنەوەی دەیان ناوەندی تایبەت بە تووشبوانی ئەم نەخۆشیە، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی لە 2ـی نیسانی ساڵی 2022 بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی خانەوادەی تووشبووانی نەخۆشی ئۆتیزم، پشكنین و چارەسەركردنی منداڵانی تووشبووی ئۆتیزمی لە سەرجەم نەخۆشخانە گشتییەکان کردە بێ بەرانبەر.
هەر لە پێناو چارەسەری تەندروستیی و خزمەتکردنی تووشبووانی نەخۆشییەکە لە 28ـی حوزەیرانی 2020 سەنتەرێکی ئیماراتی بۆ ئۆتیزم لە هەولێر کرایەوە.
لەم سەنتەرەدا خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و راهێنانەوەی نەخۆشانی ئۆتیزم پێشکەش بە تووشبووانی ئۆتیزم و خانەوادەکانیان دەکرێت.
31ـی کانوونی دووەمی 2022، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی زیاتر لە 114 ملیۆن دینار بۆ منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم لە دەڤەری راپەڕین تەرخانکرا.
1ـی ئابی 2022 بۆ یەکەم جار و لەسەردەمی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سەنتەری ئۆتیزمی لە کۆیە کردەوە.
لە 15ـی ئەیلوولی 2022 ، بە ئامادەبوونی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵاتی باڵەخانەی سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شاری هەڵەبجە کرایەوە.
بە گوێرەی ئاماری کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان 4260 منداڵی نەخۆشی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان هەن، تەنیا 1613 منداڵ ئەندامی کۆمەڵەکەن کە بەم شێوەیە بە سەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش بوون:
پارێزگای هەولێر
1350 منداڵ
80٪ کوڕ
20٪ کچ
540 تۆمارکراو
پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە
950 منداڵ
75٪ کوڕ
25٪ کچ
380 تۆمارکراو
پارێزگای دهۆک
850 منداڵ
78٪ کوڕ
22٪ کچ
315 تۆمارکراو
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ
260 منداڵ
80٪ کوڕ
20٪ کچ
198 تۆمارکراو
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
850 منداڵ
81٪ کوڕ
19٪ کچ
180 تۆمارکراو
هەروەها ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەڵمەتی هۆشیارییەکانی ئەم ساڵ لە ڕۆژی جیهانیی هۆشیاریی تووشبووانی نەخۆشی ئۆتیزم لە سەرتاسەری جیهاندا لە رێگەی ئینتەرنێتەوە چەندین چالاکیی بە ناونیشانی گواستنەوە لە مانەوە بۆ گەشانەوە ئەنجام دەدات و تیایدا بۆچوون و تێڕوانەکانی تایبەت بە ژیان و ئەزموونی کەسە تووشبووەکانی ئۆتیزم دەخرێنەڕو.