له سهدا 30 خهڵكى ئێران نانيان نييه
جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران ئاشکرایکرد، 30%ی خەڵکی ئێران ناتوانن بەشی پێداویستیی ژیانیان خواردن دابین بکەن و بە برسێتی دەژین.
K24 – ههولێر:
جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران ئاشکرایکرد، 30%ی خەڵکی ئێران ناتوانن بەشی پێداویستیی ژیانیان خواردن دابین بکەن و بە برسێتی دەژین.
عەلی ئەکبەر سەیاری، لە کۆبوونەوەی بنکەی نیشتمانیی رێکخستنی لاوان گوتی 25%ی خەڵکی ئێران لە پەراوێزی شارەکان و لە شوێنی نەشیاو دەژین.
راشیگەیاند، ئامارەکانی ديكهی پەیوەندیدار بە کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران نهێنین و نابێت بڵاو بکرێنەوە.
بە گوتەی سەیاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیش پشتڕاستی دەکاتەوە کە 30%ی خەڵکی ئێران نانیان نییە بیخۆن و زیاتر لە 10 ملیۆن و 200 هەزار کەس لە شوێنی نەشیاو دەژین.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان زیاتر لە 18 ملیۆن کەس لە خەڵکی ئیران لەگەڵ کێشەی کۆمەڵایەتی بەرەوڕووبوونهتهوه.