سوله‌يمانى ژماره‌يه‌ك ميليشياى شيعه‌ى درووستكردووه‌

لە ژێر فەرمانی قاسم سولەیمانیدا سوپای رزگاریکەری شيعە دامەزراوە و لە سێ بەرەی سووریا، عێراق و یەمەندا خەریکی خەباتە.

K24 – هه‌ولێر:

فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا ئاشکرایکرد لە ژێر فەرمانی قاسم سولەیمانیدا سوپای رزگاریکەری شيعە دامەزراوە و لە سێ بەرەی سووریا، عێراق و یەمەندا خەریکی خەباتە.

محەممەد عەلی فەلەکی یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران لە سوریا رایگەیاندووە، قاسم سولەیمانی لەشکری فاتمیونی لە شیعەکانی ئەفغانستان، لەشکری زەینەبیونی لە شیعەکانی پاکستان لەشکری حەیدەریونی لە شیعەکان عێراق، لەشکری حیزبوڵلای لە شیعەکانی لوبنان و سووریا پێک هێناوە و هەموو ئەوانەش لە یەک بەرەدا و لە ژێر فەرماندەیی قاسم سولەیمانیدا شەڕ دەکەن.

ئەو فەرماندەیە راشیگەیاند، لە شەڕەکانی سووریا دا ئەوە ئێرانییەکان نین کە شەڕ دەکەن بەڵکوو ئەوە شیعەکانی ئەفغانستانن کە لە ریزی پێشەوەی مەیدانی شەڕن.