ئێران داوايهكى ئهمريكاى رهتكردووهتهوه
سەرۆکی ليژنەی ئەمنی پەرلەمانی ئێران رايگهياند، وڵاتهكهى رێگهى نەداوه ئەمریکا لە ئاسمانی ئێرانهوه هێرش بکاتە سەر ئەفغانستان.
K24 – ههولێر:
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، رایگەیاند: ئەوکاتەی ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئەفغانستان، داوای لە ئێران کرد رێگهى بدات لە ئاسمانهوه هێرش بکاته سهر ئهفغانستان، بەڵام ئێران رێگهى پێنەداوە.
بە پێ هەواڵی ئاژانسی فارسنیوز، عەلائەدین بروجێردی لە کۆبوونەوەی فەرماندەکانی ئەرتەشی ئێران گوتی: سەربەخۆیی سیاسی یانی ئێمە خۆمان بڕیاری خۆمان بدەین.
بروجێردی کە بە بۆنەی کەڵکوەرگرتنی فڕۆکە رووسییەکان لە بنکەی سەربازیی ئێرانهوه قسەی دەکرد، گوتی: ئەمریکا و لایەنگرەکانی لە ئەوروپا و ناوچەکەدا پشتوانی حکوومەتی ئسیڕائیلن و ئێمە لە بەرامبەر ئەواندا پشتیوانی لە حزبوڵڵای لوبنان و سوریا و عێراق دەکەین.
سەرۆکی لیژنە ئەمنی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، هەروەها گوتی: هاوسەنگی ناوچەکە گۆڕاوە، بەو هۆیەوە ئێمە پشتگیری سوریا دەکەین کە خۆی بەرگریکردن لە ئاسایشی ئێرانە.