حدكا داواى يه‌كڕيزى له‌ لايه‌نه‌ كوردييه‌كانى رۆژئاوا ده‌كات

حدكا ئیدانەی گرتنی ئەندامانی ھێزە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان لە لایەن ئاسایشی رۆژئاواوە دەكات.

K24 – هه‌ولێر:

حدكا ئیدانەی گرتنی ئەندامانی ھێزە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان لە لایەن ئاسایشی رۆژئاواوە دەكات.

حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، هەڵسوکەوتی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا بەرامبەر بە ئەندامانی ھێزە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان بە ناڕەوا دەزانێت و  داوا لە لایەنە كوردییەكانی سووریا دەكات یەكگرتوو بن.

دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێكدا، نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لە رووداوەكانی رۆژئاوای كوردستان و هەڵسوکەوتی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاواش بە ناڕەوا دەزانێت.

لە بەشێك لەو راگەیەندراوەدا ھاتووە: " لە ڕۆژانی ڕابردوودا شاهیدی چەند ڕووداو و کردەوەی نەشیاوی گرتن و ئازاردانی ئەندامانی سەرکردایەتی چەند هێزی کوردی لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی کوردستانی ڕۆژئاوا و لە چەند شاری ئەو بەشەی کوردستان بووین، ئەو جۆرە کردەوانە دەرحەق بە پارت و ڕێکخراوەکانی دیکەی کورد، نەک یارمەتی بە یەکگرتوویی کورد لە پێناو دەستەبەربوونی مافەکانیان نادا، بەڵکوو کێشەکانی ناوماڵی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا قوڵتر دەکاتەوە و زیان بە بەرژەوەندیی کورد لەو بەشەی کوردستان دەگەیەنێ.

حدكا دەڵێت: لەم بارودۆخەدا پاڵپشتی خۆی بۆ كوردەكانی رۆژئاوای كوردستان دووپاتدەكاتەوە و داوای یەكدەنگی و یەكگرتوویی لایەنە كوردییەكانی سووریاش دەكات.