تاران: دژى ههر لايهك دهوهستينهوه ههوڵى دابهشكردنى عێراق بدات
ئێران دەڵێت: رووبەڕووی ھەر گرووپ و لایەنێك دەبێتەوە كە ھەوڵی دابەشكردنی عێراق بدات.
K24 – ههولێر:
ئێران دەڵێت: رووبەڕووی ھەر گرووپ و لایەنێك دەبێتەوە كە ھەوڵی دابەشكردنی عێراق بدات.
فەرماندەی گشتیی ھێزە چەكدارەكانی ئێران دەڵێت، پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی ھەر گرووپ و لایەنێك كە لەھەوڵی پارچەكردنی عێراق بێت، لە ئامانجەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانە.
محەممەد باقری فەرماندەی گشتیی ھێزە چەكدارەكانی ئێران رایگەیاند، ھێزە چەكدارەكانی ئێران، ئامادەی ھاوكاری زیاتر لەگەڵ سوپای عێراقە بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ھەڕەشە و مەترسییە ھاوبەشەكانی سەریان.
وتیشی: بە ھەموو توانایانەوە ھەوڵی پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق دەدەن.
باقری، چەكدارانی حەشدی شەعبی بە ھۆكاری گەڕانەوەی سەقامگیری و پاراستنی ئەمنییەتی ناوخۆیی عێراق ناوبرد.