لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: 18 هه‌زار سووری له به‌ندیخانه‌كانی ئه‌سه‌د گیانییان له‌ده‌ستداوه
پاسه‌وانانی به‌ندیخانه به ئه‌شكه‌نجه‌ی یه‌كه‌م رۆژییان گوتووه "ئاهه‌نگی به‌خێرهێنان" و ده‌ستدرێژی سێكیش "پشكنینی ئه‌منی"
K24 - هه‌ولێر:
له راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی (ئه‌منیستی)دا هاتووه، 18 هه‌زار هاووڵاتی سووری له‌ماوه‌ی ساڵانی نێوان 2011-2015، له به‌ندیخانه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا گیانییان له ده‌ستداوه و وێڕای ئه‌شكه‌نجه، ده‌ستدرێژی سێكسیش كراوه‌ته سه‌ر هه‌ندێك له‌وانه.
رێكخراوه‌كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 65 كه‌س كردووه كه له به‌ندیخانه‌كانی ئه‌سه‌د ده‌ستگیركراون و تێیاندا ئه‌شكه‌نجه‌دراون.
هه‌رچه‌نده رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی، به‌رده‌وام گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر حكوومه‌تی دیمه‌شق، ئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌ستگیركراون رابگرێت، به‌ڵام حكوومه‌تی سووریا به‌رده‌وام ئه‌و "تۆمه‌تانه" ره‌تده‌كاته‌وه.
رێكخراوه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، راپۆرته‌كه‌ی به‌ناوی (ئه‌وانه مرۆڤ ده‌شكێنن: ئه‌شكه‌نجه و نه‌خۆشی و مردن له به‌ندیخانه‌كانی سووریا)، بڵاوكردووه‌ته‌وه.
رێكخراوه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا ئاشكرایكردووه، زیاتر له 17 هه‌زار و 773 كه‌س، له ماوه‌ی ده‌ستگیركردنییان له نێوان ئادار/ مارسی 2011 واتا له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له دژی به‌شار ئه‌سه‌د، تا كۆتایی ساڵی 2015، له ژێر ئه‌شكه‌نجه و له به‌ندیخانه‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د گیانییان له‌ده‌ستداوه.
واتا له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا، رۆژانه به به‌رده‌وامی، نزیكه‌ی 10 كه‌س له به‌ندیخانه‌كانی ئه‌سه‌د گیانییان له‌ده‌ستداوه.
وه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌و به‌ندیخانانه ئه‌شكه‌نجه‌دراون ده‌گێڕنه‌وه، هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستگیركردنیان له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی به‌ندیخانه‌كه، به توندی لێیاندراوه و ئه‌شكه‌نجه دراون، هاوكات ئاشكراشی ده‌كه‌ن، ئه‌شكه‌نجه‌ی یه‌كه‌م رۆژی به‌ندكراوان، له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی به‌ندیخانه‌كه به "ئاهه‌نگی به‌خێرهێنان" ناونراوه.
دوای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی "پشكنینی ئه‌منی" ئه‌نجامده‌درا، به‌تایبه‌تیش بۆ به‌ندییه ژنه‌كان، ئه‌ویش له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی به‌ندیخانه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسییان ده‌كرایه سه‌ر.
راپۆرته‌كه له زاری "سامر" كه یه‌كێك بووه له ده‌ستگیركراوان، ده‌ڵێت: "وه‌كو ئاژه‌ڵ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كردین و ده‌یانویست ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌نه بوونه‌وه‌رێكی نا ئاده‌می".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بینیم كه خوێن وه‌كو رووبار رێچكه‌ی ده‌كرد، هیچ كاتێك پێشبینیم نه‌ده‌كرد مرۆڤایه‌تی بگاته ئه‌و ئاسته نزمه، ئه‌وان هیچ كێشه‌یه‌كییان له كوشتنی ئێمه نه‌بوو".
تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی
یه‌كێك له به‌ندكراوه‌كان، به‌ناوی زیاد (كه ناوی راسته‌قینه‌ی خۆی نییه)، باس له چۆنیه‌تی مردنی حه‌وت ده‌كات، به‌هۆی راگرتنی سیسته‌می هه‌واگۆڕێكی ژووری به‌ندكراوان، له یه‌كێك له ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی سه‌ر به ئه‌سه‌د.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دواتر هاتن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كێ مردووه و كێ ماوه، لێیان ده‌داین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ماون بجووڵێنه‌وه و بزانن له‌ژیاندا ماون".
فیلیپ لوسه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقای رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: "به درێژایی چه‌ندین ده‌یه، هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا، بۆ سه‌ركوتكردنی به‌رامبه‌ره‌كانی، ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌كارهێناوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌مڕۆ، ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌شێكه له هێرشێكی فراوان و رێكخراو دژی هه‌ر كه‌سێكی سڤیلی سووری كه گومانی ئۆپۆزیسیۆنبوونی لێبكرێت".