به وێنه..ئهو وهرزشوانانهی كه له دوایین كێڕكێیهكاندا، مێدالیای زێڕیان له مل كرا
ئهمریكا له نێو ئاودا، ههنگاریای بێهیوا كرد
لە قۆناخی پێشکۆتایی یارییەکانی تۆپی نێو ئاودا، ئەمریکا لە هەنگاریای بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی
خانمە ئەمریکییەکان لە چارەگی یەکەمەوە کۆنتڕۆڵی یارییەکەیان کرد و بە ئەنجامی ١٤ گۆڵ بەرامبەر ١٠ گۆڵ لە هەنگارییەکانیان بردەوە و خۆیان گەیاندە یاریی کۆتایی کە ئەمریکییەکان رووبەڕووی ئیتاڵییەکان دەبنەوە بۆ یاریکردن لەسەر مێدالیای زێڕ، هەنگاریاش بەرامبەر رووسیا یاریی دەکات بۆ ئەوەی مێدالیای بڕۆنز بەدەست بهێنن.

مانشافتهكان له كهنار دهریا مێدالیای زێریان بردهوه
ئەڵمانیا بۆ یەکەمجار لە بالەی کەنار دەریاکان لەسەر ئاستی خانمان مێدالیای زێڕیان بەدەستهێنا و لاورا لودینگ و کیرا والکینهۆست لە یاریی کۆتایی لە ئاگاتا و باربارایان بردەوە.
دوو خانمە ئەڵمانییەکە هەردوو گێمیان بە ئەنجامی ٢١ بەرامبەر ١٨ و ٢١ بەرامبەر ١٤ بردەوە و بۆیەکەمجار مێدالیای زێڕیان بەدەستهێنا. بڕازیلییەکانیش مێدالیای زیو بووە بەشیان.
لە یاریی دیاریکردنی پلەی سێیەمیش ئەمریکا لە بڕازیلی بردەوە و مێدالیای بڕۆنزیان بەدەستهێنا.واش و رۆس بە دوو گێمی بێبەرامبەر یارییەکەیان بردەوە و پلەی سێیەمیان دەستبەرکرد.

له خۆههڵدانی بهرزدا، كهنهدییهك مێدالیای زێڕی له مل كرد
دێریک درۆینی یاریزانی کەنەدی لە خۆهەڵدانی بەرزدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و مێدالیای زێری لەمل کرد.
دێرک درۆینی پاڵەوانی جیهانی ٢٠١٥ لە دەستپێکدا دوو مەتر و ٣٨ چرکەی تۆمارکرد و دواتر هەوڵیدا دوو مەتر و ٤٠ سانتیم خۆی بەرز هەڵبدات، بەڵام فاولی کرد و ریکۆردی یەکەمی بۆ هەژمارکرا.
درۆینی کەنەدی چوار ساڵ لەمەوبەر لە ئۆڵمپیکی لەندەن مێدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنابوو، بەڵام ئەمجارەیان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و مێدالیای زیڕی لەملکرد.

خانمێكی ئهمریكا مێدالیا زێرهكانی وڵاتهكهی زیاد كرد
تیانا بارتۆلێتا، خانمە وەرزشوانی ئەمریکی لە کێبڕکێکانی گۆڕەپان و مەیدان لە رکابەری یەک بازیدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و مێدالیای زیڕی لەمل کرد.
بارتۆلیتا بە تۆمارکردنی ٧ مەتر و ١٧ سانتیمەتر پلەی یەکەمی بەدەستهینا و زۆرترین ژمارەی بۆ خۆی تۆمارکرد و لە قۆناخی کۆتایی دوو سانتیمتەر لە برێتنی هاونیشتیمانی زۆرتر بازیدا و مێدالیای زێڕی بەدەستهێنا.
برێتنی ٧ مەترو ١٥ سانتیمی بازدا و مێدالیای زیوی بەدەستهێنا و ئیسپانۆڤیچی سڕبیش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و مێدالیای زیوی لەملکرد.
