به وێنه...سووپای ئیسرائیل یاریزانێكی فه‌ڵه‌ستینی كوشت
یاریزانێكی لاوی فه‌ڵه‌ستینی له لایه‌ن سه‌ربازێكی سووپای ئیسرائیل فیشه‌كێك به‌ر سنگی ده‌كه‌وێت و ده‌كوژرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌مڕۆ له پێگه‌ی سكای نیوز بڵاو كراوه‌ته‌وه، محه‌مه‌د ئه‌بو هشهش یاریزانێكی سه‌ره‌كی تیپی لاوانی یانه‌ی فه‌واری فه‌ڵه‌ستین بووه و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له مه‌شق و راهێنان بۆ ماڵه‌وه فیشه‌كێك له سه‌ربازێكی سووپای ئیسرائیله‌وه سینگی ئه‌م یاریزانه لاوه ده‌پێكێت و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی رامه‌ڵڵا گیانی له‌ده‌ستده‌دات.
دوای كوژرانی ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 17 ساڵه، هاونیشتیمانییه‌كی زۆری فه‌ڵه‌ستینی ده‌ڕژێنه سه‌رشه‌قام و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی رژانی خوێنه‌ری محه‌مه‌د ده‌كه‌نه‌وه.

.jpg)
.jpg)
.jpg)