هێمن میرانی: لە هەفتەی داهاتوودا بە خێرایی دەست دەکەین بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرایکرد، لە هەفتەی داهاتوودا بە خێرایی دەست دەکەین بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار و ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانیش دەستی پێکردووە.

درەنگانی شەوی پێنجشەممە (4ـی نیسانی 2024) هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بە خێرانیی دەست دەکەین بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری کارمەند و هێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ.

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، ئاماژەی بەوەدا، ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانیش دەستی پێکردووە، میرانی گوتیشی: "ئەو هەواڵەی ئەمشەو زۆر خەڵک (زڕ خەو) دەکات".

رۆژی پێنجشەممە (4ـی نیسانی 2024) محەممەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، "بەشێکی  مووچەی مانگی ئادار (سێ)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیشتووە و بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکەین".