پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان: ڕووداوهكهی ئەمشەو هەوڵێک بوو بۆ لەکەدارکردنی ناو و ناوبانگی ئێمە
K24 – هەولێر:
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایدهگهیهنێت، شەهیدبوونی گەنجێکی جوانخاس، زۆر نیگەران و داخداری کردین. هاوكات راشیگهیاند، ڕووداوهكهی ئەمشەو هەوڵێک بوو بۆ لەکەدارکردنی ناو و ناوبانگی ئێمە.
لهمیانهی راگهیهندراوێكدا حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لهبارهی ئاڵۆزییهكانی شهوی رابردوو رایگهیاند، بەداخەوە ئەو ڕووداوەی ئەمشەو هەوڵێک بوو بۆ لەکەدارکردنی ناو و ناوبانگی ئێمە و داوێکبوو کە زۆر هەوڵماندا خۆمانی لێلابدەین، بەڵام پەلکێشی ئەو بارودۆخەیان کردین.
ههروهها لهمیانهی روونكردنهوهیهكدا فەرهاد تۆفیق حهسهن گوتەبێژی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دهڵێت، "سەرلەبەری ئەو هەواڵ تۆمەت و چەواشەکارییانەی بڵاوکرانە ڕەتدەکەینەوە و هەمووی زانیاری هەڵە و پێچەوانە و ناڕاستبوون، ئێمە لەوچەند ڕۆژەدا هەموو هەوڵێکی خۆماندا کە هێزەئەمنییەکانی ناوچەکە بابەتەکە چارەسەربکەن و ڕێگری لەڕووداوی نەخوازراو بکەن، چونکە ئەمانزانی هەمووی بەمەرامی لەکەدارکردن و ناوزڕاندن وپێگەی جەماوەری حزبمان بوو، بەڵام بەداخەوە خۆلادانی ئێمە نەبووە هۆی ڕێگری لەڕووداوەکە و ڕووداوەکە ڕوویداو دەرئەنجامیش ڕاستییەکان و مەرامی گڵاوی پشت ڕووداوەکان دەرکەوتن".
دوای کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی هەشتەمی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و دوور خستنەوەی عەبدووڵڵای حاجی مەحموود لە حزب، ئاڵۆزی و شەڕە تەقە لە نێوان چەکدارانی محەممەدی حاجی مەحموود و عەبدووڵڵای حاجی مەحموود دروست بوو.
پەیامنێری کوردستان24 دوێنێ ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەکدارەکانی محەممەدی حاجی مەحموود هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی خانووەکەی عەبدووڵڵای حاجی مەحموودیان دا، لەلایەن پاسەوانەکانی عەبدووڵڵای حاجی مەحموود ڕیگرییان لێ کراوە و رووبەڕووبوونەوەیەکی توند لە نێوانیان ڕوویداوە.
دهقی راگهیهندراوهكه:
شەهیدبوونی گەنجێکی جوانخاس زۆر نیگەران و داخداری کردین، بەداخەوە ئەو ڕوداوەی ئەمشەو هەوڵێک بوو بۆ لەکەدارکردنی ناو و ناوبانگی ئێمەو داوێکبوو کە زۆر هەوڵماندا خۆمانی لێلابدەین، بەڵام پەلکێشی ئەو بارودۆخەیان کردین، بەئامانجی بەرزکردنەوەی ناوبانگی خۆیان لەسەر حسابی ڕژانی خوێنی گەنجانی جوانمەردی وڵاتەکەمان.
راگەیاندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان