شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆ نه‌ناردنی مووچه نەماوە
K24 – هەولێر:
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پاساوێكی حكوومه‌تی فیدراڵی بڕیوه و ئێستا هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆ نه‌ناردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم نه‌ماوه.
رۆژی هەینی (5ـی نیسانی 2024) شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 دووپاتیكرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پاساوێكی حكومه‌تی فیدراڵی بڕیوه و ئێستا هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆ نه‌ناردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم نه‌ماوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ماوه‌كانی رابردوودا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی به‌كار هێناوه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتیشی: هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكدا ده‌كات، كه له رابردووش‌دا ئه‌زموونیان له‌گه‌ڵدا هه‌بووه و هیچ كات پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچیان بۆ نه‌هێشتووه‌ته‌وه و چیتر له مافه ده‌ستوورییه‌كانی خەڵکی هه‌رێمی کوردستان خۆش نابن.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، شاخەوان عەبدوڵڵا رایگەیاند: بە پێداگری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەغدا مووچەی هێزە ئەمنییەکانیشی دابینکرد و خەڵکی هەرێمی کوردستانیش پێزانینیان بۆ ئەو هەوڵانەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەیە و ئەم رێککەوتنەی کراوە بۆ رێزگرتنە لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
هەر ئەمڕۆ لە کەرکووک شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دوای زیاتر له چوار مانگ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، به‌هۆی هه‌ستیاری دۆخی ئه‌و شاره نه‌توانراوه ئیداره‌یه‌كی خۆجێیی بۆ ئه‌و شاره دابنرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژه‌ی بەوەشدا، دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی عه‌ره‌بی و توركمانی ئه‌و شاره، ئێستا له رێككه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دواجار له‌ڕێگه‌ی ئیداره‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌و شاره، كێشه‌ی زه‌ویوزار و كێشه‌كانی دیكه‌ی كورد لە پارێزگای کەرکووک چاره‌سه‌ر بكرێن.