توركیا: دژایه‌تیكردنی رۆژئاوای كوردستان مه‌رجی سه‌ره‌كییه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ روسیا
K24 – هه‌ولێر
توركیا دژایه‌تیكردنی رۆژئاوای كوردستان به مه‌رجێكی سه‌ره‌كی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ روسیا ده‌به‌ستێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بینالی یلدرم له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ل دیپلۆماته‌كانی بیانی له وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌تنیكی له‌م وڵاته مه‌رجی سه‌ره‌كی ئه‌نقه‌ره‌یه بۆ دووباره ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ روسیا و پێكه‌وه كاركردن.
یلدرم به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ناوی رۆژئاوای كوردستان یان هێزه كوردییه‌كانی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان بێنێت ئاماژه‌ی به‌وه‌ی كه پاش یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه، له ماوه‌ی چه‌ند مانێگدا پرسه‌كانی دیكه له سوریا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.