لە لیبیا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی هێزه‌كانی حكومه‌ت دەكاتە ئامانج
12 كوژراو و 60 برینداری لێكهوتهوه
K24 – هه‌ولێر
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیی داعش له شاری سێرت له لیبیا 12 چه‌كداری لایه‌نگری حكومه‌ت و نزیكه‌ی 60 دیكه ده‌كوژێت.
به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه رایانگه‌یاند له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌دژی هێزه‌كانی حكومه‌ت له شاری سێرت 12 چه‌كدار كوژراون و نزیكه‌ی 60 كه‌سی دیكه‌شی برینداربوونه.
ئه‌و هێزه‌ی كه بووه ئامانجی ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیی داعش، پشتگیری له حكومه‌ت لیبیا ده‌كه‌ن كه ئه‌ویش له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه پشتگیری ده‌كرێت.
هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌ت ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكە له شاری سێرت پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن كه به قه‌ڵای داعش له باكووری ئه‌فریقا ناسراوە.
رۆژی یه‌كی ئاب فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی لیبیا هێرشیان كرده سه‌ر ئامانجه‌كانی داعش، به‌تایبه‌تی له شاری سێرت، كه زه‌مینه‌یان بۆ پێشڕه‌وی هێزه‌كانی حكومه‌ت خۆش كرد.