سەرۆك كۆماری توركیا سه‌ردانی ئێران ده‌كات

قه‌یرانی سوریا بابه‌تی سه‌ره‌كییه‌

K24 – هه‌ولێر

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، سەردانی ئێران دەكات كه‌ قه‌یرانی سوریا بابەتی سه‌ره‌كی كۆبوونەوەكانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاكانی ئێرانی ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵه‌ ناوخۆییه‌كانی توركیا، بڕیاره‌ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، رۆژی چوارشەممەی داھاتوو سەردانی ئێران بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆببێتەوە. ئەو سەردانەش لە چوارچێوەی ھاوكارییەكانی نێوان ئەنقەرە و تاران و مۆسكۆ دێت بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیه‌ك بۆ قەیرانی سوریا.

توركیا پاش شكستی كوده‌تای سه‌ربازی ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ ئۆپه‌راسیۆنی  هاوبه‌شی سەربازی لەگەڵ رووسیا بۆ ھێرشكردنه‌ سەر چەكدارانی داعش لە سوریا.

پێشتر محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەكەی بۆ ئەنقەرە، داوای كۆبوونەوەی هاوبه‌شی روسیا و توركیا و ئێرانی كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی قەیرانی سوریا.