پەرلەمانی ئێران داوای روونكردنەوە ده‌كات له‌باره‌ی به‌كارهێنانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی له‌لایه‌ن روسیاوه
ئیمزایان كۆ كردۆته‌وه
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانتارانی ئێران داوای دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمان دەكەن بۆ روونكردنەوە لە بارەی بەكارھێنانی فڕۆكەخانەی سەربازی وڵاته‌كه‌یان لە لایەن روسیاوە.
20 په‌رله‌مانتاری ئێران لە نامەیەكدا داوا لە سەرۆكی پەرلەمان دەكەن، لە دانیشتنی پەرلەماندا لەبارەی پێدانی مۆڵەت بە فڕۆكە جه‌نگییه‌كانی رووسیا و بەكارھێنانی فڕۆكەخانەی سەربازی نۆژەی ھەمەدان، داوای روونكردنەوەی پێویست لە بەرپرسە باڵاكانی په‌یوه‌ندیدار بكرێت.
په‌رله‌مانتارێكیش دەڵێت ئەو داوایە بۆ ئاگاداری زیاتری نوێنەرانی خەڵكە لە پەرلەمان و زانینی ھۆكار و دەرئەنجامەكانی ئەو بڕیارە كه رێگه به به‌كارهێنانی بنكه‌ی سه‌ربازی ئێران به روسیا دراوه.
وەزارەتی بەرگری رووسیا رۆژی سێشەمە رایگەیاند، فڕۆكە جه‌نگییه‌كانیان بۆ یه‌كه‌مجار لە فڕۆكەخانەی سەربازی نۆژەی ھەمەدان ھێرشیان كردۆتە سەر چەند بنكەیەكی داعش لە سوریا، كه تا ئێستا سێ جار له‌و بنكه‌یه‌وه هێرشیان كردۆته سه‌ر داعش له سوریا.