ئێران ئه‌مريكاييه‌ك دادگايى ده‌كات

ھاووڵاتییەكی ئێرانی ئەمریكی بە تۆمەتی ھەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، دادگایی دەكرێت.

K24 – هه‌ولێر:

ھاووڵاتییەكی ئێرانی ئەمریكی بە تۆمەتی ھەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، دادگایی دەكرێت.

بەرپرسانی ئێران دەڵێن، رەزا شاھینی، ھاووڵاتی ئێرانی ئەمریكی، لە خۆپیشاندانەكانی ساڵی2009ی ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێراندا بەشداری كردووە و لە راگەیاندنەكانی دەرەوەدا پڕوپاگەندەی دژ بە ئێران كردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش دەڵێت، ئەمنییەتی ھاووڵاتییانی ئەمریكا لە ئەولەویەتدایە و ھەوڵدەدەن بۆ ئازادكردنی ئەو ھاووڵاتییە ئەمریكییانەی لە لایەن ئێرانەوە دەستگیر كراون.

رەزا شاھینی ھاووڵاتی ئێرانی ئەمریكی، تەمەن 46 ساڵ، سەرەتای مانگی رابردوو بە مەبەستی سەردانی بنەماڵەكەی دەچێتە ئێران و لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیر دەكرێت.