هاتووچۆی هەولێر: لە جەژندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ڕێگای سەیرانگەکان و شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزاندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەڕێگای سەیرانگەکان و شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (7ـی نیسانی 2024) بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزاندا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی بە مەبەستی گەشت و سەیرانکردن سەردانی سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.

هاتووچۆی هەولێر راشیگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و ڕێکخستنی هاتووچۆدا بڕیار درا بە قەدەغەکردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لەو ڕێگایانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاریی و سەیرانگەکان تا پشووی جەژن کۆتایی دێت.

Fly Erbil Advertisment