دەزگای خێرخوازیی بارزانیی هاوکاری بەسەر 250 خێزاندا دابەشکرد

ڕێبوار محەیەدین، بەرپرسی ئۆفیسی کەرکووک لە دەزگای خێرخوازی بارزانیی
ڕێبوار محەیەدین، بەرپرسی ئۆفیسی کەرکووک لە دەزگای خێرخوازی بارزانیی

K24 - هەولێر

بەرپرسی ئۆفیسی کەرکووک لە دەزگای خێرخوازی بارزانیی ڕایگەیاند، بەهاوکاری خواپێداوان هاوکاری نەختینە بەسەر 250 خێزانی کەمدەرامەتدا  دابەشکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 8ـی نیسانی 2024، ڕێبوار محەیەدین، بەرپرسی ئۆفیسی کەرکووک لە دەزگای خێرخوازی بارزانیی، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئێمە وەکو دەزگای خێرخوازی بارزانی پارەی نەختینە بەسەر 250 خێزانی کەمدەرامەتی شاری کەرکووک و دەوروبەری دابەش دەکەین.

بە گوتەی ئەو، "ئەم هەڵمەتەیان لە مانگی ڕەمەزان دەستپێکردووە و خۆیان لە نزیکەوە سەردانی کۆمەڵێک خێزانیان کردووە. هەموو گەرەکە هەژار نشینەکانەکانی کەرکووک، ئەوانەی بار گوزەرانیان باش نییە و لە ئاستێکی نزمدایە، ناومان نووسیون و ئەمڕۆ هاوکارییان دەکەین."

ڕێبوا محەیەدین دەڵێت: "هاوکارییەکان لەلایەن کۆمەڵێک خواپێداو کە متمانەیەن بە دەزگای بارزانی کردووە، بەهۆی نزکیبوونەوە لە جەژنی مانگی ڕەمەزان، ئێمەش ئەمڕۆ لەم پڕۆسەیەدا هەموو ئەو خێزانانە دڵخۆش دەکەین".

ڕاشیگەیاند، ئەم چالاکییەمان یەکەم چالاکییە، چالاکی دووەم کۆمەڵێک بەخشەر کەلوپەلی جەژن و پارەی زەکات و شیرینی دابەش دەکەین.