په‌رله‌مانتارێكى عێراق: دۆلار ده‌درێته ئه‌و بانكانه‌ی به‌رپرسان له پشتیانه‌وه‌ن
لێدوانه‌كه‌ی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق له باره‌ى ئه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ی سیاسیه‌تی دارایی نیه و حزبه‌كان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ده‌زگا ئابوورییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا و بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خۆیان به‌كاری دێنن، كاردانه‌وه‌ی جیای لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق هه‌وڵی نه‌داوه سیاسه‌تی ئابووری و دارایی دابڕێژێت و ته‌نانه‌ت سیاسه‌تی وه‌به‌رهێنانیشی نیه، دۆلار ده‌درێته ئه‌و بانكانه‌ی به‌رپرسان له پشتیانه‌وه‌ن.