مامۆستایەکی زانکۆ: وەرگرتنەوەی ماف بە بەرگریکردن دەبێت نەک بەسازشکردن

K24 - هەولێر

مامۆستایەکی زانکۆ ڕایگەیاند، وەرگرتنی ماف بە سازش ناکرێت، بەڵکو وەگرتنەوەی ماف بە بەرگریکردن دەبێت، بۆ بەدەست هێنانی مافەکانت "بەرگریکردن، سووربوون و خۆڕاگری" پێویستە.

چواس حەسەن، مامۆستای زانکۆ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، وەرگرتنی ماف بە سازش ناکرێت، بەڵکو وەرگرتنەوەی ماف بە بەرگریکردن دەبێت، لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا وەکو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بە بەرگریکردن مافەکانی خۆمان بەدەست هێناوە.

چواس ئاماژەی بەوەشکرد، بۆیە بۆ بەدەست هێنانی مافەکانت "بەرگریکردن، سووربوون و خۆڕاگری" پێویستە، لە 10 ساڵی رابردوودا سەرەڕای ئەو هەمووە فشار و هێرشانەی لەسەر هەرێمی کوردستان هەبووە.

ئەو مامۆتایەی زانکۆ ڕاشیگەیاند، هەمیشە کورد ئەو دەستەی هەبووە کە بەرگری لە مافەکانی خۆی بکات، بەڵام پلانی دەرەکی بووەتە ڕێگر لەبەردەم گەیشتن بە مافەکانمان، هەروەها جولەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان توانی فاکتەرە دەرەکییەکان لەبەرژەوەندی ئێمە بێت نەک لە دژی ئێمە.

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا گوتارەکانی ئەمەریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەوروپا کە دەڵێن، دەبێت هەرێمی کوردستان بەبەهێزی بمێنێتەوە، نابێت بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بە سیاسی بکرێت، هەروەها دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەشێوەیەکی باش چارەسەر بکرێت.