هەرێم محەمەد و تەمەن گۆرانییەکی دووقۆڵیان بڵاوکردەوە
K24 - هەولێر
هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ، هەرێم محەمەد و تەمەن سەید ئەحمەد، گۆرانییەکی دووقۆڵیان بەناوی "بەزم و ڕەزم" لە چەناڵی یوتوبی خۆیان بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی نیسانی2024، هەرێم محەمەد هونەرمەند، دەربارەی ئەو بەرهەمە نوێیە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، گۆرانییەکانی ئەو بەرهەمە لە کۆکراوەی بەرهەمەکانی ماملێیە. میوزیکی ئەو بەرهەمە لەلایەن ئاراس کۆیی دانراوە و ئەحمەد ڕەمەزان کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
ئەو دەشڵێت: "ئەو بەرهەمە نوێیە جەژنانەی ئێمەیە بۆ بینەرە ئازیزەکانمان و هیوادارم توانیبێتمان خەندە و شادی بخەینە سەر لێویان و بەدڵی بینەرە ئازیزەکانمان بێت."
هونەرمەندان هەرێم محەمەد و تەمەن سەید ئەحمەد، خاوەنی چەندین ماوەیەکی زۆرە گۆرانی دەڵێن و خاوەنی چەندین بەرهەمن، نوێترین دوێتیان بەناوی "بەزم و ڕەزم" کە لە ئێستادا بڵاوبۆتەوە.